بزانه تۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌هلی هونه‌ر بێ
ده‌بێ یا ده‌س به‌سه‌ر یا ده‌ربه‌ده‌ر بێ
هونه‌رمه‌ند و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆیه، ژینی تاڵه
ورینگه خۆشه‌که‌ت بۆ تۆ به‌ڵایه
ئه‌تۆ خۆش خوێنی حاڵت بۆیه وایه
ئه‌گه‌ر نه‌تبا ورینگه و ده‌نگی وا خۆش
به‌ڕه‌ڵڵا بووی وه‌کوو ئه‌و ڕوو ڕه‌شه تۆش
منیش ئه‌ی بولبولی به‌ندی وه‌کوو تۆم
وه‌ها دوورم له هیلانه و گوڵی خۆم
منیش وه‌ک تۆ له کیسم چوو گوڵی سوور
منیش هێلانه‌که‌م لێکراوه خاپوور
منیش بابرده‌ڵه‌ی به‌ر گێژه‌ڵووکه‌م
ده‌مێک له‌و قوڵکه، تاوێک له‌و چڵووکه‌م
منیش زۆرداری پرزه‌ی لێ بڕیوم
منیش به‌دکاری بواری لێ ته‌نیوم
منیش بێدادی شاباڵی شکاندم
به ناکامی له خوێناوی تلاندم
منیش چونکه بڕێک خاوه‌ن هونه‌ر بووم
هه‌میشه ڕه‌نجه‌ڕۆ بووم، ده‌ربه‌ده‌ر بووم
هه‌زار گۆوه‌ند و سه‌د په‌ندم به‌سه‌ر هات
له ئامێزم نه‌گرتوه بووکی ئاوات
هه‌زار سوڕکهم له بن هه‌نگڵ دراوه
ده‌مم گیراوه، چاوم به‌ستراوه
له ئامێزی گه‌رم بێ به‌ش کراوم
وه‌کوو تۆ تووشی ڕۆژی ڕه‌ش کراوم
ژیانم پڕ له ڕه‌نج و ده‌رد و داخه
ئه‌وه گیرساومه‌وه له‌و کێو و شاخه
که‌سێک نه‌ی پرسی ، نه‌یزانی چلۆنم
له یادان چوومه‌وه، چیرۆکه کۆنم
به شه‌و ژان و په‌ژاره‌م دێنه پاڵێ
به ڕۆژ ئۆقره‌م نیه ساتێک له ماڵێ
به‌ڵام هاوده‌ردی ئازیزم هه‌تا هه‌م
وه‌کوو تۆ ده‌ردی دڵ ناکه‌م له ده‌س خه‌م
ئه‌من پێم خۆش نیه ئاوده‌نگی قه‌ل بم
ئه‌من پێم خۆش نیه بێزراوی گه‌ل بم
هه‌تا دوژمن نهگهزێنێ ده خوێنم
ده‌خوێنم بۆ گه‌لی خۆم ، هه‌ر ده‌خوێنم
«ماموستا هیمن»
بزانه تۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌هلی هونه‌ر بێ
ده‌بێ یا ده‌س به‌سه‌ر یا ده‌ربه‌ده‌ر بێ
هونه‌رمه‌ند و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆیه، ژینی تاڵه
ورینگه خۆشه‌که‌ت بۆ تۆ به‌ڵایه
ئه‌تۆ خۆش خوێنی حاڵت بۆیه وایه
ئه‌گه‌ر نه‌تبا ورینگه و ده‌نگی وا خۆش
به‌ڕه‌ڵڵا بووی وه‌کوو ئه‌و ڕوو ڕه‌شه تۆش
منیش ئه‌ی بولبولی به‌ندی وه‌کوو تۆم
وه‌ها دوورم له هیلانه و گوڵی خۆم
منیش وه‌ک تۆ له کیسم چوو گوڵی سوور
منیش هێلانه‌که‌م لێکراوه خاپوور
منیش بابرده‌ڵه‌ی به‌ر گێژه‌ڵووکه‌م
ده‌مێک له‌و قوڵکه، تاوێک له‌و چڵووکه‌م
منیش زۆرداری پرزه‌ی لێ بڕیوم
منیش به‌دکاری بواری لێ ته‌نیوم
منیش بێدادی شاباڵی شکاندم
به ناکامی له خوێناوی تلاندم
منیش چونکه بڕێک خاوه‌ن هونه‌ر بووم
هه‌میشه ڕه‌نجه‌ڕۆ بووم، ده‌ربه‌ده‌ر بووم
هه‌زار گۆوه‌ند و سه‌د په‌ندم به‌سه‌ر هات
له ئامێزم نه‌گرتوه بووکی ئاوات
هه‌زار سوڕکهم له بن هه‌نگڵ دراوه
ده‌مم گیراوه، چاوم به‌ستراوه
له ئامێزی گه‌رم بێ به‌ش کراوم
وه‌کوو تۆ تووشی ڕۆژی ڕه‌ش کراوم
ژیانم پڕ له ڕه‌نج و ده‌رد و داخه
ئه‌وه گیرساومه‌وه له‌و کێو و شاخه
که‌سێک نه‌ی پرسی ، نه‌یزانی چلۆنم
له یادان چوومه‌وه، چیرۆکه کۆنم
به شه‌و ژان و په‌ژاره‌م دێنه پاڵێ
به ڕۆژ ئۆقره‌م نیه ساتێک له ماڵێ
به‌ڵام هاوده‌ردی ئازیزم هه‌تا هه‌م
وه‌کوو تۆ ده‌ردی دڵ ناکه‌م له ده‌س خه‌م
ئه‌من پێم خۆش نیه ئاوده‌نگی قه‌ل بم
ئه‌من پێم خۆش نیه بێزراوی گه‌ل بم
هه‌تا دوژمن نهگهزێنێ ده خوێنم
ده‌خوێنم بۆ گه‌لی خۆم ، هه‌ر ده‌خوێنم
«ماموستا هیمن»