بابرده له
ورد بیرم...

به وته ی ده روێش مه حمه قازیاوایی

 
کاک به بۆز کێژ به گواره:
 
رۆژانی ئاخری زستان بوو."برا" که هەوای خۆش دەبی ,پێش ئەوه ی کارووبارو و کوێرەوەری دێهات دەست پێ بکا, بریار دەدا سه ریک له
 
خووشکی که لە ئاوایەکی دوور شوی کردو بدا . سواری "ئه سپی بۆز" دەبی روولەده ی خووشکی دەکا ,به لام تا دەگاته ئەم دێیه ,کرێوەی به
 
فروو و سەرما و سەخڵەتی دیسان دست پی دەکا. کاتی  ده گاته مالی خووشکی ،سلاو دەکا,ره شمەی "ئه سپی بۆز"دەداته دەست
 
خووشکی که بیبەستێتەوە.خووشک "برای" خوی زۆر به خێراتن دەکاو نان و چای دەداتی . برا دەڵی: « خۆشکم بڕێک "تفاق" دەبەر ئەسپه
 
بۆز که ماندوو شەکەتە ».  بنەماڵەی خووشک"تفاق" و گیاو گۆڵیان نابی . ناچار روو له چەند مالی ئاژەلدار دراوسێ دەکا ,پێیان
 
دەڵی:«سەوەتێکم "تفاق"دەنی؛کاکم بەمێوانی هاتۆ ئەسپەکەی برسێو ماندوو شەکەته ». ماڵی چەند درواسێ و ئاژەڵدار دەچی به لام پی
 
دەڵێن :«سەخڵەتێو به فرو باو باران دەستی پێ کردوو "تفاق"مان به ش ناکا,نات دەینێ.» خووشک دوو وای پارانەوه و ڵاڵانەوەی زۆر ده ڵی
 
:«ها ئەو گۆواره زێرانەتان دەدەمێ بەڵام سەوه تێکم "تفاق" ده نێ.» که س گوێی ناداتێو بێ "تفاق"دەگه رێتەوه ماڵی خۆی. مامەڵەی به
 
گوارەی زێریش دەگەڵ ناکه ن. به دڵی  پرخەمەوه  ده گەڕێتەوە بۆ مال. رووداو بۆ "برای" خۆی ناگێرێتەوه ؛ "برا" لەبن کوورسی تەندووری
 
گەرم دەبێتەوه, وێژینگ لێده داو خەنووچکه دەیباتەوه ,پاشان دەخەوی. پاش نێوەرۆ هەوای خۆش دەبێ . خووشکی "گوی بەگووواره" بێل
 
هەل دەگری رەشمەی ئەسپی "بۆز" را دەکێشی بۆ خڕی بەرماڵان. به بێڵەکەی برێک سەری بەفرەکه ی فڕی دەدا. رەپستەی شێنکه و خەزەڵ
 
وەدەر دەکەوی . ئەسپی "بۆزە" لەو شێنکه و خەزەڵە مڕو تێردەبی و دەحیلینی . خووشک کەیفی ساز دەبێو پێدەکەنێو دەچریکێنێ؛ دەڵی:
 
کاک بەبۆز- کێژ بەگوارێ                   
ئەوە رەش بوونەوە بنی دەدارێ
گوو به ردێنی کادێن دارێ
 
ببارێ تا گوێچکەی دارێ
 
هیچی نامێنێ تا ئیوارێ  
 
    «نوسه ر: تاهیر مه حمەد ئازەر؛29ره شه مه ی1394 هه تاوی»     




نوشته شدهسه‌شنبه 23 خرداد 1396 توسط babrdala
.: Weblog Themes By www.NazTarin.com :.




نظرات کاربران

دیدگاه خود را با ما در میان بگذارید

ثبت نام کاربران

در چند ثانیه حساب کاربری خود را بسازید

قبلا ثبت نام کرده‌اید؟

ورود کاربران

خوش آمدید! لطفا وارد حساب خود شوید

حساب کاربری ندارید؟