#کانیشقاقان
گەیشتبووینە دەرسی ئەو شێعرەی شەهریار کە دەڵێ:
علی ای هُمای رحمت تو چه آیتی خدا را
که به ماسِوا فکندی همه سایه ی هما را
مامۆستاکەمان پێی ئەسپاردین تا حەوتووی داهاتوو خەریک بین و ڕەوانی کەین، زۆر سوور بوو لەسەر ئەوەی بەبێهەڵە و پەڵە بیخوێنینەوە. حەوتووی داهاتوو بەسەردا هات و مامۆستا کوتی؛ کێ رەوانی کردووە؟ بەڵام کەسێک بێ کە ئەوانی دیکە لێوەی فێر بن. کوڕێکی سەردەشتی (ناویم لەبیر نییە) وەها بەپڕتاو دەستی هەڵێنا خەریک بوو پیلی دەربێ! مامۆستا کوتی؛ ئافەرین، وەرە و بۆیان بخوێنەوە با فێر بن. کوڕە چوو و سەرخۆشانە دەستی پێکرد:
حلی ای همای رعمت تو ...
مامۆستا لەوە زیاتری مۆڵەت نەدا و بە تڕحێوێک ئیستی دا و کوتی لاچۆ لەبەر چاوم!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#قەڵاوڕیحانە؛
ژن و مێردێک کاریان کەوتە دادگا. قازی لە ژنەی پرسی:
ــ فەرموو بۆ جودا دەبییەوە؟
ــ جەنابی قازی دەکرێ بە تەنیا قسە بکەم؟
ــ بێزەحمەت ئێوە بچنە دەرێ... فەرموو خانم.
ــ جەنابی قازی چت لێوەشارم، بانگی محەممەد بە ئاشکرا خۆشە؛ پیاو نییە و سەرجێییم ناکا...
قازی ئەوی کردە دەرێ و مێردەکەی بانگ کرد. کابرا کوتی:
ــ جەنابی قازی من بە ژیانی خۆم ڕازیم، ئەو نازانم دەرد و مەرگی چیە؟!
ــ دەردی ئەوەیە بێگانە! مەرگی ئەوەیە دەڵێ نامگێ!
ــ یانی جەنابی قازی لە ڕووی هەڵهات لە حوزوور ئێوەدا وا بڵێ؟!
ــ بەڵێ کوتی و دەردیشی ئەوەیە کە عەرزم کردی.
ــ دە وەڵڵاهی دەبێ بچم ڕەقی کەم و بیکەم بە قەبری بابیدا!
ــ وڵاغ! ئەگەر دەزانی ڕەق دەبێ لە قەبری بابی گەڕێ، بچۆ بیکە بە کونی ق...دا و ماڵ لە خۆت مەشێوێنە!
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#قەڵاوڕیحانە
مامە نادر کوتی، هاوڕێیەکم گێڕایەوە:
لەگەڵ خێزانم چووینەوە ماڵی خەزوورم لە سابڵاغ. شەو بەسەردا هات و ماینەوە. شەوێ جێگای منیان بە تەنیا لە دیوێک ڕاخستبوو. ماڵنووستنان شەوباشمان کرد و من خزیمە دیوەکەی خۆمەوە. هەلم بە دەرفەت زانی؛ لەسەر جێگاکەم پاڵ کەوتم، خێرا سیمکارتەکەم گۆڕی و بە فڵانە سیمکارتم ملم نا لە ئیزافەکاری!
هیچ وەهمی ئەوەم نەدەکرد لەپڕدا کەسێک وەژوور کەوێ، پاش نیوسەعاتێک لە ناکاو شەق درگا کراوە و خێزانم هاتە ژوورێ. بێوەی بیرم لێکردبێتەوە گرم گووشیەکەم لە نێو ژێرشاڵوارەکەم ڕاکرد. خێزانم کە پێشتریش سفارشی کردبوو لە کوورەکە نزیک بمەوە نەکا سەرمام بێ؛ هێواش کوتی:
ــ حسین سارد نییە؟
منیش بەخەیاڵ بۆ ئەوەی لە کۆڵ خۆمی کەمەوە، کوتم:
ــ نەوەڵا کچێ ساردی چی، هەر پەتۆشم لازم نییە (کەر کەر[وەک کەران] پەتۆکەم لادا!)
خێزانم بە سەرسووڕمانەوە کوتی:
ــ ئەوە چیە؟
ــ کامە؟
-ئەو شۆقە لە نێوگەڵتدا؟!
دوور لە گیانتان شەڕێک ساز بوو کەوچکی تێنەدەگەڕا!
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#هێمننەباتی
هاوڕێیەکم ئاڕایشگا(سەرتاشخانە)ی هەیە، گێڕایەوە:
شاگردێکم هەبوو پێشمەرگەی تەسلیمی بوو. هەستی کوردایەتیشی هەر هەبوو.
ڕۆژێک لە ڕۆژان کاک محەممەد ناوێک کە قەدیم پێشمەرگە بوو و ناسیاوی خۆم بوو هات بۆ ڕیشتاشین.
جا کاک محەممەد ئاوا بەهەستوگووڕ و ئەو شاگردەی منیش کە هەستی کوردایەتی هەبوو، بوو بە هۆی ئەوەی کە ببنە هاوڕێ و کاری سەر چاککردن و ڕیشتاشین و شتی کاک محەممەد، ئەو شاگردەم بۆخۆی کردی.
کاک محەممەد هاتە سەر سەندەڵی بە رامبەر بە ئاوێنە دانیشت و ڕوو بە شاگردەکە م کووتی:
ــ جا بە قوربانت بم، ڕیشم جوانجوان(شەشتیغ) بۆ بتاشە و سمێڵیشم بە مۆدی جەماڵ موفتی بۆ دەر بێنە!
(جەماڵ موفتی، هونەرمەندێکی کوردە کە بەداخەوە ئیستا لە ژیاندا نەماوە، ڕووحی شاد بێ)
شاگردە ملی نا لە تاشینی ڕیشی کاک محەممەد و بە دەم کارکردنیشەوە قسەی بۆ دەکرد.
ڕیشتاشین و ئەوانە کە تەواو بوون، شاگردە لە قسان بۆوە و بەر ئاوێنەی بۆ کاک محەممەد چۆڵ کرد،
ــ فەرموو کاک محەممەد، ڕەببی مەبارەکت بێ.
کاک محەممەد چاوێکی لە خۆی کرد و ئەوجار بەتووڕەییەوە چاوێکی لە شاگردەکەم کرد،
ــ بەو خودایەی هەموومان دەیپەرەستین تۆ قەت قەت جەماڵ موفتیت نەدیوە!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#هیوا فەتحیان/ سەقز
کابرایەک لە دادگای سەقز بوو تەواو فێر مفتەخۆری ببوو، هەرکەس چوایت بۆ لای، حەتمەن شتێکی لێئەسەند!
ڕۆژێک کابرایەک فەقیرە بە ڕێکەوت کاری بەم کارمەندەیە و ئەچێ بۆ لای!
ـ ئا چۆ سبحانەیەکم بۆ سێنە!
ـ بە خوا پووڵم پێ نییە!
ـ دەچۆ بەستەیک سیگارم بۆ سێنە!
ـ کورە برا وەڵا پوولم هیچ پێ نییە! بۆ باوەر ناکەی!
ـ دە چۆ دوو نانم بۆ سێنە!
ـ کاکە بە چی باوەڕ ئەکەی نیمە!
ـ دەی ئەگەر وایە ئەم کۆڵنجانم بۆ تەقێنە!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#موکری ـ بۆکان
مەلا قەرەقاجی گێڕایەوە:
ژنێک چووە کن مەلای گوندەکەیان و کوتی:
ـ مامۆستا گیان هاتووم شتێک باس کەم، بزانم لە چاو جنابتەوە چۆنە؟
ـ چ بووە؟
ـ پەرژینێکی بە گوڵ بێ لە ڕووی جنابت، کابرایەک داوای لێکردم و منیش یەکێکم دایە؛ بەڵام پەشیمان بوومەوە و ئەو پووڵەی کە لێموەرگرت پێم حەرام بوو؛ چووم بەو پووڵە خوریم کڕی، شۆردم، هەڵمخست، لە شانەم دا، هەڵمپێچا، ڕستم، دوولام کرد، بام دا، دام بە جۆڵا و کردم بە بەرماڵ بۆ مزگەوت.
ـ خانم گیان، خێر و شەڕت بەرامبەرە بەڵام هەر لە خۆڕا قوونی خۆت بە دڕین داوە!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#موکری ـ بۆکان
ساڵی ٨۵ی هەتاوی لە خوێندنگەی ئیستێقلالی بۆکان، لە کلاسی وانەی مێژوو، گوێمان دابووە "مامۆستا جەمیانی"؛
مامۆستا کە دیتی یەکێک لە کوڕەکان خرپ لێیخەوتووە، بە سامانی کوت: "دا ئەو کوڕە بانگ کە با هەستێ، خۆ ئێرە جێگای خەو نییە"؛
سامان زۆر بە ئارامی لە شانی ئەو کوڕەی دا،
ــ ڕۆڵەگیان؟ بەقوربان؟ هەستە میزەکەت بکە، جا بخەوە!
* وانە: درس
* مێژوو: تاریخ
https://telegram.me/beserhati_xosh
# ڕەسووڵ
نازداری ئامۆزام کوڕێکی قسە خۆشی هەیە تازە دەگاتێ بە نێوی ڕێبوار و مێشکی نەختێک پارسەنگ هەڵدەگرێ ، بەمیوانی دەچنە ماڵی خزمێکیان ، ئەو ماڵە بۆ جوانی و پاراستنی نەریت و کەڵوپەلی کۆن هێندێکیان ورکە و پرکەی قەدیمی ڕاگرتووە ، ڕێبوار هەروا کە تەماشایان دەکا و نێوەکانیان دەپرسێ ، چاوی بە" ئەسکوێ"یەک دەکەوێ ، دەڵێ :
- " کاکە عەلی ئەوە بەکاری چی دێ ؟! "
-ڕیبوار گیان ئەوە بۆ گوو خواردن دەبێ ، دەتهەوێ بتدەمێ ؟
- نا کاکە عەلی گیان دەستت خۆش بێ بۆ خۆتان پەکتان دەکەوێ .
ئەسکوێ
نظرات شما عزیزان:
