#موکری ـ بۆکان
مەلا قەرەقاجی گێڕایەوە:
پادشای شارێک کە زۆر حەزی لە یاری و گاڵتە و کایە بوو، کوتی:
"کەڵێکم هەیە وەک بەوری بەیان وایە، هەر کەس بتوانێ بە شەڕەکەڵ، بیبەزێنێ، بڕیار بێ، پڕ بە باڵای خۆی زێڕی دەدەمێ!"
کابرایەکی هەژار، کەڵێکی لاوازی بوو کە تەنانەت تفاقی نەبوو، ئەو کەڵەش تێر کا.
کەڵەلاواز کوتی:
ـ کابرا، بمبە بۆ شەڕەکەڵ
ـ حەیەحەی، ئەوە چ دەڵێی؟ وەڵا ئەو کەڵەی پاشا، بە دە کەڵ نابەزێ، هێندە تێر و تەسەلە؛ تۆ لاوازی و دەتکوژێ.
ـ تۆ کارت نەبێ، دەیبەزێنم و تۆش دەوڵەمەند دەبی؛ پیاوەتی بکە، من تاقی کەوە.
کابرای هەژار چووە کن پاشا و کوتی:
ـ من کەڵێکم هەیە و دەمهەوێ شەڕەکەڵ بکەم لەگەڵت.
ـ باشە؛ بەڵام ئەگەر دۆڕاندت، دەبێ کەڵەکەت سەر ببڕی بۆ ژەمەخواردنی من و سەربازەکانم.
ـ باشە بە چاوان.
کاتی دیاریکراو هات؛ کابرای هەژار زۆری دڵەکوتە بوو و دەترسا کەڵەکەی لە قیس بچێ، بەڵام بە ناچار کەڵەکەی ئامادە کرد؛ کەڵەلاواز ڕووی تێکرد و کوتی:
ـ سەوەتەیەک بێنە و بە شاخمی داکە.
ـ جا چۆن وا دەکەی؟ کوڕە ناتوانی شەر بکەی و دەکوژرێی.
ـ تۆ بۆم بێنە و دەنگ مەکە.
کەڵەلاواز بە سەوەتەوە چووە نێو مەیدانی جەنگ؛ کەڵی پاشا کە ئەوی دی، هەڵات و ڕای کرد، ئەویش وەدووی کەوت کە وا دەرکەوت "کەڵی پاشا بەزی"
شا دمی داپچڕیبوو و سەری سوڕمابوو؛ بەڵام بەڵێنی بردە سەرێ و زێڕێکی زۆری دا بە کابرای هەژار.
کاتێک هاتنەوە ماڵێ، کابرا بە کەڵەکەی کوت:
ـ باشە، خۆ تۆ شەڕت نەکرد، بۆ کەڵی پادشا لەبەرت بەزی؟
ـ ئەو کەڵەی پاشا نەبەزی، هەر ڕای کرد.
ـ دەی بۆ ڕای کرد و هەڵات؟
ـ ئەخە ئێمە گوێلکی یەک ماڵ بووین، ئەو زۆرخۆر بوو و من کەم خۆر؛ ئەو قەتی تێر نەدەخوارد و من بە شاخم بەشی خۆمم بۆ دەنارد و دەمکوت ئەوە بەقەرز بەڵام ڕۆژێک لێتدەستێنمەوە!
لە مەیدان، هەر کە منی بەو سەوەتەیەوە دی، هەڵات، چون ترسا قەرزەکەی لێبستێنمەوە!
✅ کاک رەسوول نادریش، ئەو نەقڵە دەگێڕێتەوە.
https://telegram.me/beserhati_xosh
#موکری ـ بۆکان
مەلا قەرەقاجی گێڕایەوە:
لە گوندێک، کوڕێک، تازە ژنیان بۆ هێنابوو؛ لە ماوەیەکی کورتدا، یەکجار لاواز ببوو، کە وای دەرخست، لە ژوورێدا لەگەڵ خێزانی، زۆر چالاکن!
هەر بۆیە، بابی کوتی: "ئەو کوڕە دەمێک بنێرینە ماڵی خاڵی، تا لە خێزانی دوور کەوێتەوە، دەنا ئاوا تێدا دەچێ"
کوڕەکە، ماوەیەک لە ماڵی خاڵی بوو، کە هاتەوە ماڵی خۆیان، چاک خۆی گرتبۆوە و بەخۆ ببۆوە؛
بەڕێکەوت، بەرانی بەر مەڕی ئەو ماڵە، زۆر نەخۆش و لاواز ببوو؛
کوڕە چکۆلەی ماڵێ بەهەڵاتن چووە کن بابی و کوتی:
"بابە؛ ئەو بەرانە زۆر کز بووە، بینێرە ماڵی خاڵی!"
٭ بەخۆ: قەڵەو، بەهێز، بە توانا، پڕتاقەت
٭ بەڕێکەوت: لەنکاو، لەپڕ، [اتفاقاً در فارسی]
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#موکری ـ بۆکان
مەلاقەرەقاجی گێڕایەوە:
هێندێک کەس چوونە لای ئاغای دێی ماشگە و گرشیلان (سەر بە مەهاباد) و کوتیان:
ـ دەستەیەک پیاوی نێودێ، هەر خەریکی کاری نەشیاون و لە ڕووی خواستەوە، کێشە ساز دەکەن؛
ئاغا کوتی:
ـ وا نییە؛ پێتان دەسەلمێنم کە ئەو دەستەیە، هەروا گەمژە و کەرن؛
ئاغا دەستووری دا، ئەو پیاوانە بانگ کەن بۆ ژەمە خواردنی مێوژە ڕەشە.
مێوژەڕەشە و قالۆنچەیان بۆ تێکەڵاو کردن و کوتیان: "فەرموون بخۆن"؛ هەر کە مێوژەکانیان هەڵڕشت، قاڵۆنچەکان هەڵاتن؛ ئەوانیش دەستبەجێ کوتیان:
"برا گیان، پادارەکان بخۆن، بێپاکان ماڵ خۆمانن!"
٭ نەشیاو: نالەبار، هەڵە، نادرووست، نابەجێ
https://telegram.me/beserhati_xosh
#هیوا فەتحیان- سەقز
شیخ چووبوو بۆ باغچەڵەی سەقز، کە شێخ ئەچێ بۆ هەر شوێنێک ژن و پیاو وەک باوە کۆڕی زیکر دائەبەسن، بەڵام هی ژنان کەمتره!
کۆڕی زیکری ژنان دائەمەزرێ و ژنان ئاوایی وردە وردە کۆ ئەبنۆ و مناڵەکانیشان لە گەڵ خۆیان ئەبەن! ژنێکیش لەناو کۆڕی زیکرا بوو و هاوکات هۆشی لای کۆرپەکەیشی بوو جا ئەم دوانە چۆن بەیکۆ کۆ ئەبنۆ نازانم!
ـ برایم، لاوەن پای پیا ئەنم حەی ئەڵا! برایم، لاوەن پای پیا ئەنم حەی ئەڵا!
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#هیوا فەتحیان- سەقز
دوستێکم ناوی کاک بەهمەنی مەعروفییە، بۆی گێرامەوە:
من کارمەندی بانکم و لەگەڵ مشتەرییەکانی بانکدا شۆخی زۆر ئەکەم...
بۆ نمونه، کاتێ پارەم لا دائەنن پێیان ئەلێم:
ـ ئەوه بۆتی تێئەخەم!
یان
ـ برۆ بۆتم تێخست!
ڕۆژێکیان، مشتەریێک هات پوڵ خاته حەساو، سەرم زۆر قەرەباڵغ بوو!
ـ وەڵا کاکه من دەسم ناگەیێت بچۆ بۆ لای کاک رەحیمی هاوکارم، ئەو تی ئەخات!
ئەویش هیچی نەوت و ڕۆیشت بۆ لای کاک رەحیم، فیش و شتەکەی نووسی و له بەر دەستی کاک رەحیمی دانا، به کاک رەحیمیشم ڕاسپارد "ماڵەکەمی جوانی بۆ تێخه!" کاک ڕەحیم هیچی نەوت!
تۆمەز له دوای رۆیشتنی مشتەرییەکه زانیم کابرا پوڵی ئەخسته حەساوەکەی دایکێو نە خۆی!
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#موکری ـ بۆکان
مەلا قەرەقاجی گێڕایەوە:
بێوەپیاوێکی گەڕاوە، ژنێکی قۆشمەی دی، چووە کن ژنە و کوتی:
ـ خانم گیان، شووم پێدەکەی؟
ـ جا وەڵا بڵێم چی؛ ئەوشۆ بەو نیشانییە، وەرە بۆ ماڵی ئێمە و خوازبێنیم لێبکە!
کابرا، شەوێ بۆ خوازبێنی دەچێتە ماڵی ژنە و دادەنیشێ؛ چوار پیاو لە ژوورێدا بەخێرهاتنی دەکەن، بەڵام میوانەکە ناناسن؛ کابراش دوای دانیشتن دەڵێ:
ـ کاکە گیان، ئێوەش وەک کوڕی خۆم وان؛ من پیاوێکی پیر و پەککەوتەم و لەمێژە بێوە بووم و ئێستاش پێویستم بە ژنە تا لەو کۆتاییەی تەمەنماندا، هاودەمی یەک بین و چاولەدەستی بووک و زاوا نەبین.
کوڕەکان چاو لە یەک دەکەن؛ مێردی ژنە پێدەکەنێ و دەزانێ کاری خێزانیەتی ئەو بەزمەی ناوەتەوە، هیچ دەنگ ناکا؛ کوڕەکان پێکەوە سرتوخورتێک دەکەن و دەڵێن:
"کاکە گیان، تۆ زۆر پیاوێکی ڕێکوپێکی؛ بەڵام ئەگەر بابم ڕازی بێ، ئێمەش ڕازین"
کابرا لە شەرمان، سوور و شین هەڵدەگەڕێ و بە بیانووی ئاودەستەوە، لەو ماڵە هەڵدێ.
٭ بێوە: کەسێکی تەنیا، کە هاوسەری هەبووبێ بەڵام لەدەستی دابێ، چ بە جودا بوونەوە یان بە کۆچیدوایی.
٭ قۆشمە: شۆخیباز، قسەخۆش، گاڵتەچی
٭ پەککەوتە: لەکارکەوتوو
https://telegram.me/beserhati_xosh
@rojbeyani
@sardinshams
#موکری ـ بۆکان
مەلا قەرەقاجی گێڕایەوە:
کابرایەکی غەریبە، بە نێودێی سەیدئاوادا تێپەڕی، دەبینێ دەستەیەک ژنی جوان و لەبار لە سەر ئەستێری ئەو دێیە، خەریکی جلوبەرگ شوشتنن؛ دەچێتە لای ژنان و بە دەنگێکی بەرز سڵاو دەکا؛ ژنەکان ڕادەوەستن و وەڵامی سڵاوی دەدەنەوە؛ کابرای فێڵەباز، لە یەکەم ژندا پێدادێ و یەکیەک، پاکیان ماچ دەکا!
دوای ماڵئاوایی کە دەڕوا و دوور دەکەوێتەوە، ژنەکان دەست دەکەن بە بۆڵەبۆڵ و ڕوو لەیەک دەکەن و دەپرسن،
- ئەرێ ئەو کابرایە ئەو هەموویەی ماچ کردین، خزمی کێ بوو؟!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#موکری ـ بۆکان
گێڕایانەوە:
کابرایەک، کوڕێکی شێتی گابوو؛ شێتەکەش-ئێستا کۆچی دوایی کردووە؛ خودا لێی خۆش بێ- چووبوو لە لای خەڵکی نێودێ، نەغدوپوخت گێڕابوویەوە؛
مامۆستاش کە بەو کارەی زانی، بەتووڕەیی بە شێتەکەی کوت:
ـ جا چۆن کاری وات کردووە هەتیو؟
ـ ماڵتە هەر دەیکوت خۆشە خۆشە، کەچی هیچ خۆشیش نەبوو!
* نەغدوپوخت: تەواو و کامڵ، بە بێ درێژدادڕی، بێ کەموکورتی
https://telegram.me/beserhati_xosh
#قەڵاوڕیحانە
کچە پوورێکی بچکۆلانەم هەیە زۆرم خۆش دەوێ، ئەوڕۆ کە تێلێگرامم هەڵ کرد، براکەی دوێنێ بۆی نووسیبووم:
- سڵاو، ئەوە بۆ دیار نی؟ "دڵنیا" دەڵێ بمانخاتە کاناڵی قسەی خۆشەوە.
کە تەمەشام کرد لەسەر هێڵ بوو، بۆم نووسی:
- تۆزێک گرفتارم، سەر دەدەم، نەقڵەکانی ئەو کاناڵە قسەی زۆر پیسیشی تێدایە، بۆ دڵنیا نابێ، با ئەو نەیبینێ، مەگەر هەر بۆخۆت؛ ئەوەش ناونیشانەکەیەتی :https...
ئەویش نووسی:
ــ دەس خۆش کاکە گیان، کاکم لە فتبالە!
https://telegram.me/beserhati_xosh
#کانیشقاقان
هێشتا بیمارستانی تازەی بۆکان لاپەڕ بوو و ماڵی بە دەورەوە دروست نەکرابوو. تاکسی زۆر کەم ڕووی لەو چۆلگەیە دەکرد. ڕۆژێکیان لە بیمارستان هاتمە دەرێ و کابرایەکی بۆشناغی سامسۆنێت بەدەست کە دیار بوو لەمێژە چاوەڕوانی تاکسییە، کوتی:
- کاکە چکۆلە سەعاتت پێیە؟
- بەڵێ
- چەندە بە قوربان؟
- یازدە و نیو
نوشته شدهیک شنبه 15 فروردين 1395برچسب:
,
توسط taher.m
برایم جەهانگیری⬇️⬇️⬇️
"یۆسفە جوو و دەرویش سمایل"
بابم دەیگێڕایەوە و دەیکوت لە حاجیاڵیکەند دەرویش سمایلێک هەبوو زۆر قسە خۆش بوو، ئەو کات حاجیاڵیکەند چەند ماڵێکی جوولەکانیشی لێ بوو، یەک لەوان یۆسفەجوو بوو. رۆژێک ئەو دووە دەبێ بەشەڕیان. دەرویش ئەگەرچی لە چاو یۆسفە جوو وردیلانە و بێ نموود دەبێ بەڵام بە بیست کەسان ڕاناوەستێ وخۆی رادەپسکێنێ دەڵێ بەرمدەن هەردەیکوژم خەلکیش پێشیان پێدەگرن و ناهێڵن بگەنە یەک، گۆیا یۆسفە جووش لەو دەمەدا هەر پێکەنیوە. خۆلاسە جوێیان دەکەنەوە و دوایە ئاشتیان دەکەنەوە، لە کاتی ئاشت بوونەوە و دوای یەکتر ماچکردن و هەمووشت تەواو بوون یۆسفەجوو ڕوو لە دەوریش سمایل دەکا و دەڵێ, ئەرێ دەروێش خۆ شەڕەکەمان تەواو بوو و ئاشت بووینەوە ئێستا پێم بڵێ ئەتۆ بە بیست کەسان رانەدەوەستای و ئەو راپسکان راپسکانەت لە چێ بوو؟ بەچیت دەکوشتم هەر زوو زوو دەتگوت دا بەرمدەن با بیکوژم؟ دەرویش سمایل لەسەرە خۆ دەڵێ هەی ماڵتە هەی، بەتڕ! ئەی ئەگەر پیاو تووڕە بوو شتێکی هەر دەلێ، منیش لە جیاتی نێوی دایک وباب هێنان ئەوەم بۆ کاتی شەڕ دیوەتەوە.
: ئێوە کەیفی خۆتانە ئەگەر بە شەڕی تورک و رووسەکانی مانا کەنەوە یان نا بەڵامم من وەک قسەی خۆش دامناوە ئیدی وەختەکەشی بڕێک خەراپە مرۆڤ شکیشی بۆ ئەو شەڕە دەچێ.
سپاس بۆ کاک jafar khalandi بۆ ناردنی ئەم نوکتەیە☝️☝️☝️
ادامه مطلب...
نوشته شدهچهار شنبه 11 فروردين 1395برچسب:
,
توسط taher.m
نوشته شدهچهار شنبه 11 فروردين 1395برچسب:
,
توسط taher.m
جا ئێمەش وەک ئەدمینی کاناڵی "ڕشتەی مرواری" دڵمان چکۆلە نییە و بەرچاوتەنگ نین ئەگەر بەڕاستی ئامانجیان هەمان ئامانجی ئێمەیە و قۆڵیان بۆ خزمەت هەڵماڵیوە ئەوە بێ هیچ لاتاو و توانج تێگرتنێک لینکی کاناڵەکەیان لێرەدا بڵاو دەکەینەوە، با ئەو خەڵات و بەراتەی تێلگەرام وەبەر ئەوان بکەوێ، با لە ڕەوتی ئەندام گیری و لایک باراندا گەزگەز باڵا بکەن و هەڵفڕن بۆ تەشقی ئاسمانی تەم و مژاوی سایبێر،بزانین ئەوان چیان پێدەبڕێ و ئێمە چمان لێ دادەماڵدرێ.
ئەوەش لینکی کاناڵەکەیان
ادامه مطلب...
نوشته شدهچهار شنبه 11 فروردين 1395برچسب:
,
توسط taher.m
. . . . . . (ئيستيكان)
كابرايەك ژنی دووەمی هێنا
ژنی يەكەم هەر داد و هاواری بوو و دەیبۆڵاند . . كابرا گوتی:
كچێ ئەتۆ بۆ وا سەیری؟! . . خۆ ئەوە هەوێ نیە کچۆڵێکی وا چییە؟! ئەوە هەر قەرەواشێكی بەردەستی خۆته و ئيللەڵڵا و بڕايەوه . . . هەر پێی خوار دانا پێم بڵێ جا بۆخۆم عيلاجێی دەكەم .
بەم درۆ و دەلەسانە و بە زمان لووسی ڕازیکرد .
ڕۆژێك كابرا لە بازاڕ تەلەفۆنی بۆ كرا سەیری کرد ژنەکۆنەکەیەتی . . .
+ ها خانم چ بووه؟! ژنە گوتی :
- چۆن!؟ نازانی؟! بووك!! ئيستيكانێكی شكاندووه؟! کابرا گوتی:
+ كچێ ڕاوەسته تادێمەوه شەرتبێ دەبێ دەستێكی بگێم!
ژنه ئەوجا حاڵی بوو کە چۆن کڵاویان لە سەرناوە گوتی:
- ئەیەڕۆ پياوەكه چت لێ وەشێرم ! ؟ شەرتبێ دەنا ئەمنيش پەرداخ (لیوان) ێكم
له دەستان شكا! کابرا گوتی :
کچێ جا ئەتۆ بۆخۆت ساحەب ماڵ نی دەستت خۆشبێ .
Xidir Mohammedi > قسەی خۆش با ون نەبێ
دایە مەگری بۆ رۆڵە!
حەسەن پاسەنگ ناسراو بە حەسەنە گێل، لە عەقڵدا پیاوێکی نا تەکمیلە، بەڵام ئاکاری سەیرو سەمەرە و جنێوی حەنتیکە و خۆشی هەن. بۆ نموونە ژمارەکانی بۆ لێک نابنەوە، مووی رەشی زۆر بە کەمی لە ردێندا ماون، کەچی ئێستاشی دەگەڵ بێ، فەڕقی پێنج سەتی و هەزاری و دوو هەزاری ناکا!
کاک یاسر محەممەدزادەی هەنگەوێ گێڕایەوە هەوەڵەکانی ئینقلابێ مەنتیقە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگاندا بوو. لە شەڕێکی نێوان دێموکڕات و حکوومەتدا پێشمەرگەیەکی خەڵکی هەنگەوێ بە نێوی عەوڵای مەولوودی دەکوژرێ. پێشمەرگە لە هەموو مقەڕەکان را بۆ ناشتنی ناوبراو دێنە هەنگەوێ و دەگەڵ خەڵکی ئاوایی(بە ژن و پیاوەوە) جەنازە لەسەر شانان دادەنێن و بەرە گۆڕستان بە سروودی ئەی "شەهیدان ئەی شەهیدان" دەکەونە ڕێ. زۆربەی خەڵک بە ژن و پیاو و منداڵەوە دەگریان، دوای تەواو بوونی ئەم سروودە، یەکێک لە پێشمەرگەکان بە دەنگی بڵیند دروشمی دا: "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە.. نەمرین دەستێنین تۆڵە!" جەماعەتیش بەدوای ئەودا دەیانگوتەوە. حەسەن پاسەنگ بە پەرۆشتر لە خەڵکەکە و دەگەڵەوان و بڵیندتر لە هەموویان دەیگوت: "دایە دەتگێم بۆ رۆڵەت.. نەمرین دەستێنین تۆڵەت!" ئەوەی لە دەوری حەسەن بوون، گریانیان بوو بە پێکەنین!! یەکێک دەو بەینەدا بە ئەسپایی دەڵێ حەسەن، کوڕە بێدەنگ بە بێدەنگ! گێلە مەڵێ دایە دەتگێم بۆڕۆڵە، بڵێ دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، حاڵی بووی؟ جا ئەوە حەسەن: "بڕۆ بڕۆ! فەقیان(فەڕقیان) چییە، داخۆم گابێ، ئی من خۆشتریشە!" تێهەڵکردبۆوە: "دایە دەتگێم بۆ رۆڵەت!!.... "
Rahim Mahmoodi > قسەی خۆش با ون نەبێ
له مه هاباد پیاو یک هه بوو به نیوی محمد علیزاده ، سالی چه ند جاریک له سه ر ئا ره ق خواردنه وه ده گیرا هه ر که ده یان هینا بو به ند به ده نگی به رز هاواری ده کرد:هاتمه وه. وه ختی نان خواردن ده یگوت له خوای به زیاد بی خانه قای ئیمام خومه ینی یه هه ر ده خوم گوی بو ده که م.
ژن و مێردێک ناخۆشی کەوتە بەینیانەوە. پیاوەکە گوتی: هەستە با بچین بۆ لای قازی. لەکاتەدا ژنەکە هەویری دەشێلا. هێندێک ئارد مابوو بیکا بە هەویر دەپەڕۆیەکی بەست و وەبەر پشتێندی دا و چوون لای قازی.
قازی کە چاوی بە بەرپشتێندی ژنەکە کەوت وەیزانی پارەیە بۆ قازی هێناوە. هەر دەلیل و بەڵگەیەکی پیاوەکە دەی هێناوە قازی ڕەتی دەکردەوە، بەڵام بەڵگەی ژنەکەی زوو قەبووڵ دەکرد و قسەی ژنەکە سەرکەوت.
کاتی ڕۆیشتن، ژنە هیچی نەدا بە قازی. قازی ژنەکەی بانگ کردەوە و ئیشاڕەی بۆ کرد کە ئەوی لەبەر پشتێندی دایە بیداتێ.
ژنەکە کیسەکەت هێنایە دەر و گوتی: قوربان ئاردە، بۆتی بکەم بە نان یان هەر بە ئاردی دەیخۆی؟
قازی توڕە بوو گوتی: بە ڕیشی ئەو قازیەی داکە کە لەپێش ئەودا کە شتەکە وەرگری قەزاوەتەکەی دەکا.
خەرمان لۆغە ... محەمەدی شڵماشی
کوێخا میوانی دێن، ماوهیهکی پێدهچێ چا نایهت بو میوانان، ههر بانگی ماڵێ دهکات و دهڵێن سهماوهر نهکوڵیوه، یهکێک له میوانهکان دهڵێ: تهڵاقم کهوێ به قهرا....من قهندو دهماڵێ دا نیه!!! میوان دهڕۆن، کوێخا دوای میوانان دهست دهداتهبیوری سهماوهری لهت و پهت دهکات ودهڵێ: دیاره پیاو بهژنان ناوێرن !!! چما پێچکی دهسهماوهرێت نا..........م!!!.
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
کاک خدر ساڵی 65 جیب توسهنێکی ههبوو له ڕێگای ئاڵوهتان-پیرانشار موسافیر کێشی دهکرد، ئهو وهختی زیاتر موسافیرهکان سهرباز بوون، ههر ماشێنێکی زهبتی نهبا و نهواری موسیقی پێ نهبا دهگهڵی سوار نهدهبوون، له ڕێگایهش له چهند شوێنان بازڕهسی ههبوو ئهگهر ماشێنێک نهواری موسیقی پێبا لێیان دهستاند و ئهزیهتیشیان دهکرد، کاک خدر تێمابوو، نهواری پێبا لێیان دهگرت، ئهگهر پێی نهبا سهرباز دهگهڵی سوار نهدهبوون!!!! هاتبو بۆ ئیستریویهکی داوای نهوارهکی دهکرد مەجاز بێت و موسیقیشی دهگهڵ بێت، نهیدهزانی چۆنی حاڵی بکات، دهیکوت: ئهرێ کاکه نهواری حهسهن و حوسێنی به تهپڵ و توزهلهت ههیه؟؟؟...
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
بهیانی فهقێ له حوجرهی ڕا دهچێته لای ماموستا، ماموستا لێی دهپرسێ: ئهرێ فهقێ دهگهڵ دهرس و دهوران چۆنی؟هیچ فێر بوویه؟ دهڵێ: بهخوای ماموستا موتالعه شتی چاکه، ئهو شۆ تابهیانی نه نوستووم ههرموتالعهم کردوه!!! بهو موتالعهی زۆر شتی فێربووم !!!! به قورعانی لێم خوێندوه تازه ئهو شۆم زانیوه (عهنکهبووت) به گۆڵهکهری نێر دهڵێن!!!!.......
https://telegram.me/beserhati_xos
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
مهلاخالید گێڕایهوه کوتی: جهماعهتێک مهلا به میوانی دهچووینه دێێهکی، یهکێک له ماموستاکان فیلمێکی بلوتوس کرد بو ههموان، تاگهیشتینه قهراغ دێی ههرکهسهو سهری بهسهر موبایلهکهی ڕۆگرتبوو چاوی له فیلمهکهی دهکرد، مهلاڕهسووی نهمنجێ کوتی: توخوابهسیهتی چیدی چاو بهو کونهی وهمهنێن، چ نابینن!!! دوکتورێک 10-15 شێتی دهژوورێکی کردبوون موداوای دهکردن، دیواری هۆدهکهی کونێکی تێدابوو، ئهو شێتانه ههموو ڕۆژێ له بهیانی ههتا ئێوارێ بهنۆبه چاویان بهو کونهی وهدهنا که تهواو دهبوون سەرلەنوێ سهفیان دهگرتهوه بۆ چاو پێوهنانی ئهوکونهی، ڕۆژێکی دوکتور وهشک دهکهوێ دهڵێ داخوا دهو کونهی دا چ دهبینن، وهک ئهوان دهچێته سهفێ و دوای ماوهیهکی نۆبهی دێت، چاو به کونهکهی وهدهنی،هیچ نابینێ،دهڵێ: وهللاهی نههیچی تێدایه و نه هیچ دهبینم!!! پێی دهڵێن: ئهمه ئهوه دهساڵه سهری پێوهدهنێین هیچن نهدیوه!!! ئهتو بهتهمای به تهقه جارهکی چ ببینی؟؟
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
ماموستايه ك گوتی لە دێهاتێک بووم. قوتابيه كى سه ره تايى ڕۆژێک گوتی ئاغا ئیجازەم دە دەچین بۆ شایی. گوتم نابێ. زۆر پاڕاوە هەر گوتم ئیجازە نیە. لە ئاخریدا پاڕاوە و گوتی ئاغا بەخودا شیرنیشت بۆ دێنمەوە. گوتی منیش پێکەنیم و گوتم باشە بڕۆ.
گوتی دووسبەی هاتەوە. بە شۆخی گوتم هەتیو کوا شیرنی؟ مەگەر قەرار نەبوو شیرنی بێنی؟ هەستە وەرە لاى تەختە ره ش. منداڵە هات و بەدەم هاتنەوە گوتی ئاغا گووم خوارد! گوتم هەتیو گووی چی؟ لە پەنجەرەوە سەگەل دیار بوون؛ چاوێکی لێ کرد و گوتی گووی ئەو سەگانە! بە تووڕەیی لێی هەستام و گوتم هەتیو گووی سەگ چۆن دەخۆی ئەوە قسەیە دەیکەی؟ گوتی منداڵە دەستی کرد بە گریان و بە دەم گریانەوە گوتی باشە ئاغا تۆ گووی چت پێ خۆشە ئەوە!
قادر محمدی
https://telegram.me/beserhati_xosh
لینکی کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
کابرایهک کهرهکهی تۆپیبوو جیرانهکان دهچوون دڵخۆشیان دهداوه ههرکهسهو قسهیهکی دهکرد، یهک دهیکوت: بهڵاگێره ئیشاڵڵا..... یهکی دی دهیکوت: بۆخۆت سهلامهت بی کهر ههر دهبێتهوه.........یهکی دی کوتی: خێری دێتهوه جێ!!! کابراکوتی: کاکه کهرهکهم تۆپی!!! چی دێتهوهجێ؟ ئهگهر ژنهکهم مردبا پیاوێکی پیاو ڕاست دەبۆوه و دهیکوت ئهوه کچێ خۆم دایهی، ماڵم ئاوهدان دهبۆوه!!! چۆن خهمم نهبێ؟ کهرم تۆپیوه کهر!!! خۆکهس نایهت بڵێ ئهوهکهرهکم دایهی!!! ناوهڵڵا لهخۆم بێ کهرێ!!!.
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
عهلیاغا دهچێته سهر پێشاوێ لهوێ دووربینی لهبیر دهچێ، که دیتهوه نێو دێی بهپیاوێکی دهڵێ لهو مهزرایهی چوومهته سهراوێ دووربینم لهبیر چووه بچو بۆم بێنهوه، پیاوهکه دهڵێ جاعهلیاغا دووربین له کوێ به من دهبیندرێتهوه!!! ئهمن چووزانم له کوێ چویهته سهر پێشاوێ؟؟؟
عهلیاغادهڵێ بهسهری بابت زۆر به ئاسانی!!!
چاوله حهوای که، بڕوانه،لهکوێ قالۆچه فڕی ولوور بۆوه عهرزی، دوربین ئهوهلهوێیه
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
کاک محمد شوانکاره له مهزرایه بهراوێ چهوهندهران دهکات، کاک تاهیر لهیلان دهچێ ماندونهبوونی لێدهکات و دهڵێ: کاک محمدئهتو بهپیریهسهری کوابۆ ئاوداشتنێ دهبی؟؟؟؟ کاک محمد که زۆر قسه خۆشه و جارجارهش جنێوان دهدات دهڵێ: کاکه لهوهی بهم چهوهندهری پێکردووم!!! لهوهی بهم دایچاندوون !!! لهوهی بهم ئاویان دهدات !!! لهوهی بهم بژاریان دهکات !!! لهوهی بهم ههڵیان دهقهنێتهوه !!! لهوهی بهم دهیانباتهکارخانهی!!! لهوهی بهم تهحویلیان وهردهگرێ!!! لهوهی بهم پووڵهکهی وهردهگری !!!! لهوهی بهم دهیکاتهشهکر!!! تاهیر دهڵێ: زۆر باش بو ئهمن وهبهر نهکەوتم!!!! کاک محمد دهڵێ: جائهگهر وایه لهوهش بهم شهکرهکهی دهخوات!!!!!.......
https://telegram.me/beserhati_xosh
کاناڵی "با قسه ی خۆش ون نه بێ"
@rojbayani ➡️➡️➡️لە فەرهەنگ و داب و نەریتی ئێمەدا زۆر کار و کردەوە و هەڵسو کەوت هەیە کە بۆتە عەیبەی دونیا لە حاڵیکدا هەر ئەو کردەوانە بۆ کەسێکی ڕۆژئاوایی شتێکی سەرسەری و ئاسایین، بۆ وینەی ئێمە پێمان عەیبە لە حزوری کۆدا لێمان بەربێ یا بە پێوە میزهەڵدێرین بەڵام هەر ئەم کارانە کابرایەکی هەندەران زۆر بە سانایی خۆی لێدەدا و دەیان کا،بە پێچەوانە هەڵس و کەوتی واش هەیە کە لە لای ئەوان سەرکۆنە دەکرێ بەڵام ئێمە لێیان سڵ ناکەینەوە و عادەتمان پێگرتووە
دەگێرنەوە:
"کاتی خۆی مام جەلال تاڵەبانی و فواد مەعسووم دەگەڵ پۆل بریمەر(حاكمی کاتیی عێراق دوای ڕووخانی سەدام) و دوو ئەمریکی تر دانیشتبوون لە ناکاو و چاوەرواننەکراو کابرای ئەمریکی دەست دەکەن بە تڕکردن،فواد مەعسوومیش کە لەلای ئاسایی نابێ خۆی پێڕاناگیرێ و پێدەکەنێ...مام جەلالیش بە حوکمی ئەوەی سەردەمانێک لە ئوروپا خوێندبووی و ژیابوو و ئەو هەڵسوکەوتەی پێ نامۆ نەبوو دەڵی فواد پێمەکەنە تۆ نازانی داهاتووی کورد کەوتۆتە دەست ئەو دوو تڕکەنە"
کابرایەک بێوە ژنێکی هێنا. لەپێش ویدا چوار مێردی دیکەی کردبوو. لە پاش ماوەیەک کابرا نەخۆش کەوت و زۆر هیلاک بوو. ژنەکە چوو لەبن سەری دانیشت و دەستی کرد بە گریان و گوتی:
ـ پیاوەکە، خوای نەکردە نەکات بمری، وەسیەتم بۆ بکە لەپاش تۆ چ بکەم؟
مێردەکەی گوتی: پیاوێکی خەراپ پەیدا بکە و شوی پی بکە و لە کۆڵ خەڵکی بەوە.
خەرمان لۆغە.... محەمەدی شڵماشی
عبداللە طاهر > قسەی خۆش با ون نەبێ
سێ نوکتەی کچان
. . . . . . . . ( نوقوڵ ) . . . . . . .
كچێكی جوان دەچێته دووكانی كوڕێك و دەپرسێ:
نوقوڵ چەندی بە چەندە ؟
كوڕەکەش دەڵێ:
ده دانەی به ماچێك.
كچەكەش دەڵێ:
سەد نوقوڵم بۆ دانێ و. . . دوايی نەنكم دێت حسابت لەگەڵدا دەكات.
. . . . . . . ( پاچ و ماچ ) . . . . . . .
كوڕێك له دەرگای ماڵێکی دا كچێك كردييەوه
كوڕەكه گوتی:
ئەرێ هاتووم داخوا پاچێك ماچێكمان نادەنێ؟!
كچە چوو پاچی بۆ هێناو گوتی:
فەرموو ئەوەت پاچ ! ! . .
بۆ ماچەكەش . . . .
گووت خوارد !
. . . . . . . ( هێشتا منداڵه! ) . . . . . . .
چوونه خوازبێنی كچێك پۆلی نۆ واتە سێی ناوەندی بوو بابی گوتی :
خزمینە یاخوا بەخێرێن ، کچ کچی خۆتانە فەقەت وەڵڵاهی هێشتا منداڵە . .
شەش ساڵی ماڵێ و شەش ساڵی ئیبتیدایی ئەوە١٢ و سێ ساڵی ناوەنديش. . .
كەواته هەموو تەمەنەکەی پانزدە ساڵە!
كچە وەجواب هات گوتی:
بابه لە بیرت نەچێ ساڵێكيش كەوتووم!
. . . . . . . . . {سەعاتێك و پێنج دەقە } . . . . . . . . . .
کوردێك لەئەمریکییەکی پرسی:
کاتێ نزیك هاوسەرەکانتان دەبنەوە ماوەی چەندی پێوە خەریكدەبن؟
ئەمریکییەکەگوتی بۆ چی؟! ئێمە بە سەعاتێك دەیکەین . . ئەی ئێوە؟! کوردەکە گوتی ئێمە سەعاتێك و پێنج دەقیقە
ئەمریکاییەکە گوتی جا بۆچی ١سەعات و ٥ دەقیقە ی رێك؟!
کوردە گوتی ئاخر سەعاتەکە بۆ پاڕانەوەیە پێنج دەقەکەش خێراخێرا فەورەن هەتا پەشیمان نەبۆتەوە ! ! !
Xidir Mohammedi > قسەی خۆش با ون نەبێ
وێنەگریی پرۆفیشناڵ!
یەکێتی نووسەرانی کورد، مانگی دووهەمی دووهەزار و سێزدەی زایینی، کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژەی لە ژێر ناوی "دیداری رەخنەی ئەدەبی کوردی" لە شاری دهۆک سازکرد کە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە، هێندێک لە ئەدیبان و ڕەخنەگرانی زۆربەی شارەکەنی هەرچوارپارچەی کوردستان بانگهێشت کرابوون. منیش لە پیرانشارڕا لە خزمەت دۆستی ئەدیب و نووسەرم کاک کەماڵی حەسۆ بەشداری ئەم کۆرە بووم. ئێمە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکەم گەیشتینێ. لەبەر دەرکە چەند کەسێک راوەستابوون. زۆریان بەخێر هێناین، بە تایبەت کاک کەماڵیان بە ناو بەخێر دێنا و بە گەرموگوڕی چاکوچۆنیان دەگەڵ دەکرد کە من نەمدەناسین!
ئێمە لە ریزەکورسی حەوت یا هەشتومی هۆڵەکە دانیشتین. دوای چەند خولەک، لاوێک کە لەپێش من دانیشتبوو، رووی وەرسووڕاند و کامێرای لەسەر راگرتین و چرپەیەکی لێ هێنا، نووری فلاشی کامێراکەی بۆ چند چرکەیەک پێش چاوانی تاریک کردین! دوای تاوێکی دی، لاوی وێنەگر وەرسووڕایەوە، ئەوجار کامێراکەی قیلەوقانج بەچاو وەنا و لەسەر ئێمەی راگرتەوە! کاک کەماڵ لەو کاتیدا بۆ ئەو مەقالەی کە لەسەر چۆنییەتی رەخنەکاری لە ئەدەبیاتی کوردی دەخوێندرایەوە، سەرتاپا ببوو بە گوێ. من لە بەرابەر کامێرادا خۆم راستەوپاستە کرد و شانم لە شانی کاک کەماڵ وەنزیکتر خست! دیسانیش چرپەی کامێرا و نووری فلاش!! دەگژ فکران ڕاچووم و دڵم کەوتە قرتوفرتان: بە راستی ئەوە ئی من نییە و کەسیش نامناسی! ئەوەتا دیارە کامێرا بۆلای کاک کەماڵ دەخزێنێ! بابە ئەوە ئی کاک کەماڵە، ئەوە نییە لەبەر دەرکەش.. بەڵێ، کەسایەتی ئەدەبیی ئەو، لەکەس شاردراوە نییە! بۆیە کامێرای وێنەگر لێکدا لێکدا چاومان لێ دادەگرێ! دەو فکرانەدا بووم، وێنەگری گۆرین بۆ جاری سێهەم رووی وەرسووڕاندەوە و کامێراکەی لەمن پچڕییەوە و خۆی نەویتر کرد وەک پۆرترەیەک لە کاک کەماڵ بگرێ، خۆی لەو نەویتر کرد! لە دڵی خۆمدا گوتم وێنەی بەتەنیای کاک کەماڵی گەرەکە و با مزاحیمی نەبم! هەر بەو دیدی ولە مەودای پێنج شەش چرکەدا چوار پێنج وێنەی تری هاویشت و کاک کەماڵی دە نووری فلاشان وەرپێچا! لەو کاتیدا ئاوڕێکم داوە پشتەوە، چ ببینم؟ خانمێکی زۆر لەبار بە قژی پەخشانییەوە، راست لەکورسی پشت سەری کاک کەماڵ دانیشتبوو، تەنوورەیەکی رەشی قوڵەی دەبەردا بوو و لاقی راستی هاویشتبۆوە سەر لاقی چەپی و تەخت پاڵی دابۆوە، تەنوورەکەی تەواو هەڵکشابوو، پەرژین بێ هەرامەی ناو ڕانەکانی سپی و ئەستووری خانم دوکتۆڕە(پاشان بۆمان دەرکەوت) شۆرتێکی باریکی ئاماڵ سووری بە لێوانەوە گرتبوو!
بەخۆم نەوەستام! لەشانی کاک کەماڵم کوتا و عەرزم کرد ئاوڕێکی بەخێر وە پشتەوە بدات! ئاوڕی دایەوە و زەردەخەندەیەکی هاتێ و پێی گوتم: "ئەوە بۆیە ئەو هەتیوە عەکس بارانی کردین! هەتیوە ئەو دیمەنەی چۆن دیوەتەوە؟ وەڵڵا وێنەگرێکی ماهیر و پڕۆفیشناڵە!!
لە کاناڵی ڕشتەی مرواری وەرگیراوە: ڕەفێقێکم ئەمەی بۆگێڕامەەوە، وتی:
دڵم بە بێوەژنێکی دراوسێی خۆمانەوە بوو، هەرچیم ئەکرد نەمدەوێرا پێی بڵێم، نزیکی یەک ساڵ ئاوا تێپەڕی و من هەر هیچم بۆ نەکرا.
تا ڕۆژێک لە ناو شارا تووشی هاتم لە دوای چاک و چلۆنیەک، پێم گوت بۆ کوێ ئەڕۆی؟ با بتگەیەنم. (پژۆیەکم پێ بوو)
وتی: وەڵڵا ئەڕۆم بۆ بەر کۆڵان (لە تەنیشت زرێبار کە بەزۆری تەڕەکاڵی تێدا بەرهەم دێت) بۆ سەوزی، بەڵام با ئەزیەتت پێنەدەم!
منیش یەک ساڵ بوو بۆ هەلێکی وا ئەگەڕام پێم وت: وەڵڵا خۆم ئەتبەم و نابێ ماشین ماشینی خۆتە، فەرموو.... دوای هەندێ تەعاروف، سوار بوو و بەرەو کۆڵان ڕێکەوتین.
هێشتا شارمان جێ نەهێشتبوو دایکی خۆمم تۆش هات و پرسی: ئۆغر بێ؟
منیش وتم ئەچین بۆ بەر کۆڵان بۆ سەوزی. دایکم وتی: وەڵڵا منیش دێم.
بە دڵێ ڕەزا و سەد دڵ ناڕەزا، ئەویشم سوار کرد و ڕۆیشتین.
لەوێ هەر دایکم لێمان دوور نەدەکەوتەوە، ئەی خوایە چیبکەم؟ چی نەکەم؟ ڕوانیم پیاوێکی تەمەن نزیک 50 ساڵ لەوێ کاری دەکرد.
ڕۆیشتم بۆ لای و وتم: پیاوەتی بکە ئەو پیرێژنەم لە کۆڵ بکەوە با من دوو قسە لەگەڵ ئەم ژنە بکەم. (بەڵام نەموت کە دایکمە)
کابرایش قەبووڵی کرد و بانگی لە دایکم کرد و وتی: حاجی ژن! وەرە بۆ ئێرە، دوو تەڵانە سەوزی چاکمان لەم خوارە هەیە. دایکم خێرا بە دەنگی کابراوە چوو و ئێمەیش تەنیا کەوتین و قسەی دڵم لەگەڵی کرد و بە هەزار زەحمەت، ژمارە موبایلم لێ وەرگرت.
دوای ماوەیەک، دایکم و کابراش هاتنەوە بۆ لامان.
کابرا چپاندی پێمەوە: چیت کرد، هەتیو؟
وتم: چی چیم کرد؟ دوو قسەمان کرد و تەواو.
پێکەنی و وتی: عەک داوەشێی، وەڵڵا من دوو.
وتم: چی دوو، باوکەڕۆ؟
نوشته شدهچهار شنبه 11 فروردين 1395برچسب:
,
توسط taher.m
.: Weblog Themes By
www.NazTarin.com
:.