زه‌مانی شای براده‌رێکی ته‌مه‌ن 65ساڵهبانگ ده‌که‌ن بۆ ساواک، (دیاره زۆری ڕاپۆرت له‌سه‌ر بوون)زۆر پرسیارانی لێده‌که‌ن، ئه‌ویش زۆر به ژیری جواب ده‌داته‌وه، دوایه لێیده‌پرسن: چه‌ند ده‌وڵه‌تی خاریجی چوویه؟
نظرات شما عزیزان:

بابرده له
ورد بیرم...
|
|
زه‌مانی شای براده‌رێکی ته‌مه‌ن 65ساڵهبانگ ده‌که‌ن بۆ ساواک، (دیاره زۆری ڕاپۆرت له‌سه‌ر بوون)زۆر پرسیارانی لێده‌که‌ن، ئه‌ویش زۆر به ژیری جواب ده‌داته‌وه، دوایه لێیده‌پرسن: چه‌ند ده‌وڵه‌تی خاریجی چوویه؟ ده‌ڵێ: زۆر وڵاتان چومه، پێ‌و بڵێم؟
ده‌ڵێ: ڕاوه‌سته با بینووسم، یه‌ک یه‌ک پێم بڵێ!
ده‌ڵێ: ئێراق،... تورکیه،... سووریه،... دوبه‌ی،... کووێت، ئه‌مریکا،... ئاڵمان،...ئسڕاییل،.... و .......
ده‌ڵێ: تکایه ساڵ و کاتی چوونەکهت بڵێ!!!
ده‌ڵێ: ئه‌و شۆ!!!
لێی ده‌پرسن: چۆن ئه‌وشۆ؟
ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌وشۆ چوومه!!!
ده‌ڵێن: چۆن به‌شه‌وێکی ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانه گه‌ڕاوی؟
ده‌ڵێ: کاکه زۆر به‌ئاسانی! به‌خه‌ون!!! پێیده‌ڵێن: پده‌ر سوخته مهسخهرهن ده‌که‌ی؟
ده‌ڵێ: ئه‌دی قوربان پیاوی فه‌قیر و بێسه‌واد، به خه‌ون نه‌بێ چۆن ده‌گاته ئه‌و شوێنانه؟
ده‌ڵێن: هه‌سته بڕو هه‌سته بێره دا نه‌یه‌وه، ته‌ماشای، ئێمه کێمان گرتوه!!!......
س: مزراویلکه
کاناڵی"با قسەی خۆش ون نەبێ"
https://telegram.me/beserhati_xosh
Farogh Farhad
ڕۆژێک لە مامۆستا هێمنم پرسی، مامۆستا تۆ قەت گریانی مامۆستا هەژارت دیوە؟
گوتی: بەڵێ! جارێک لەگەڵ ئەو هەژارەی ساز بووین بۆ میوانییەک، کاکە نازانم چۆن بوو هەستامە سەرپێ و سووڕام بە عەرزدا کەوتم و بوورامەوە. ئەگەر سەرم هەڵێنا لە نەخۆشخانە بووم کەسی لێ نەبوو.
هەژار لە بن سەرم بوو، منیش ویستم بڕێک خۆم شیرین‌تر کەم ، سەرم هەڵینا و گووتم:
ـ هەژار ئەمن دەمرم؟!!
هەژاریش چاوی لە حەوای دەگێڕا و سەیری منی نەدەکرد بۆ ئەوەی کە فرمێسکەکانی نەبینم. گوتی: وەڵڵا گوێم لە فڕکەی باڵی ئیزرائیل هەیە جا نازانم بۆ تۆ هاتووە یا بۆ من.
مامۆستا هەژار هەڵیدایە و گوتی: غەمی هێمنم نەبوو، بۆ ئەو جەمە نانە چەورە بە پەرۆش بووم کە لە کیسمان چوو بوو.
نووسینی: کاک کەریم قەییوومی
https://telegram.me/beserhati_xosh
دوکتۆر عوسمان گێڕایه‌وه، کوتی: مه‌لایه‌ک لهدێیهکی ده‌بێ، بۆ سه‌رفتره‌ی له‌جیاتی گه‌نمی هه‌موو ماڵه‌کان (جۆ)ی بۆ ده‌به‌ن،
ده‌ڵێ: ئه‌وه بۆچی که‌س گه‌نمی ناهێنێ؟
ده‌ڵێن: چ بکه‌ین ماموستا، قووتی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه!!!
ماموستادهڵێ: براله چۆن واده‌بێ، مادام وایه بۆ ئه‌من سه‌ری که‌رێم
چاکردۆته وه؟
س: مزراویلکه
لینکی کاناڵی"با قسەی خۆش ون نەبێ"
⬇️
https://telegram.me/beserhati_xosh
ئەدمینەکان↙️
@rojbeyani
@alan1382
@sardinshams
له گهزگهزکێ(گوندێکی نیزیک پیرانشار) کاک خه‌سره‌و ته‌راکتۆری ماڵه شێخی لێده‌خوڕی، جووتی بۆ کاک محه‌مه‌دی مه‌لای ده‌کات، وه‌ختی چێشتانێ، برسی ده‌بێ، کاک محەمەد که‌وڵی(سفرە) ڕاده‌خا نانی بخۆن، کاک خه‌سره‌و پێی واده‌بێ ماستی مه‌ڕی یان شیرێژ و ڕۆنی بۆ هێناوه، زۆر به ئیشتیا ده‌چێته سه‌ر سفره‌ی!!! که ده‌بینێ ڕاوهکێکی شیرێژ هێناوه و چیدی ده‌گه‌ڵ نیه، ڕۆ ده‌بێته ڕاوهکهشیرێژێ و له نێو شێوهردێ ده‌س ده‌کا به چاندنێ!!! کاک محه‌مه‌د ده‌ڵێ: خواغهزهبته ئه‌وه‌چ ده‌که‌ی؟؟؟ کاك خه‌سره‌و ده‌ڵێ: وادیاره شیرێژت زۆر پێخۆشه!!! بۆت ده‌چێنم به‌ڵکو خواڕوحمێ بکا ساڵه‌کی دی شین بێته‌وه!!!
س: مزراویلکه
کاناڵی"با قسەی خۆش ون نەبێ"
https://telegram.me/beserhati_xosh
مه‌لاسه‌ید ماموستای مزگه‌وتی شه‌هره‌کی، ئه‌و کاته‌ی خهیابانیان بۆ ده‌رکردنی فازیلاوێ ههڵقهندبوون، سواری تاکسی ده‌بێ، ده‌گه‌ڵ دابه‌زینێ دهکاناڵی ده‌که‌وێ، شۆفیری تاکسی هه‌رچه‌ند ده‌ڕوانێ نایبینێته‌وه پێی واده‌بێ ئه‌وه خدری زینده بووه ده‌گه‌ڵی سوار بووه!!! له چه‌ند جێیان باس ده‌کات ده‌ڵێ دابه‌زین و ون بوونی یه‌ک بوو!!! ڕۆژێکی دیکه که‌تووشی دێته‌وه بۆی ڕاده‌گرێ وبه‌ڕێز وئیحترامێکی تایبه‌تی سواری ده‌کا و لێیده‌پرسێ: قوربان جارێکی دیکه‌ش ئه‌من دهخدمهتت دابووم به‌زاتی خودای هه‌تا دانه به‌زی و ون نه‌بووی فکرم نه‌ده‌کرد خدری زیندهبی!!! مه‌لاسه‌ید که ده‌زانێ ئه‌و تاکسییه بووه، ڕووی تێده‌کات وده‌ڵێ: خدری زینده ومردهی چێ؟؟سه‌گباب چما ئه‌وه ئه‌تو وبوی دهوکاناڵهت هاویشتم و ڕۆیشتی؟؟؟ بهگۆچانان دادهگژێته سه‌روگوێلاکی!!!.........
سه رچاوه: مزراویلکه
لینکی کاناڵی"با قسەی خۆش ون نەبێ"
⬇️
https://telegram.me/beserhati_xosh
ئەدمینەکان↙️
@rojbeyani
@alan1382
@sardinshams
کابرایه کی به ته مه نی تیله کۆیی فیشی گازی برد بۆ بانک و ڕوی له کارمه ندی بانک کرد و کوتی:
برا تۆ گاز ئه گری ؟
(یانی تۆ پوڵی گاز وه رده گری؟)
کارمنده که زوو جوابی داوه وکوتی:
نه خێر من جووته ده هاوێم
وه به قامکی ئاماژه ی به هاوکاره که ی کرد وکوتی ئه ویان گاز ئه گرێ!!
نظرات شما عزیزان: ![]() | ![]() |